31
ئیبراهیم خیشکار، خەڵکی گوندی “دەل“ی سەر بە شاری سەوڵاوا لە لایەن دادگای ئینقلابی مەریوانەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم“، سزای ١ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٦ مانگ بەندکرانی ته‌عزیری بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی زانیارییه‌كان، ئەو سزایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای بانگکرانی ناوبراو بۆ دادگای ئینقلابی مەریوان بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە و بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ ده‌توانێت سه‌باره‌ت به‌و سزایه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕێت. شایانی باسە کە، ئیبراهیم خیشكار ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی جۆزەردانی ئه‌مساڵ، لە یەکێک لە شەقامەکانی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و پاش یك مانگ به‌ندكران به دانانی بارمته ئازاد كرا.