سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر دوو هاووڵاتی له‌ سنه‌ و سه‌قز

 

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، حه‌سه‌ن ئه‌مینی، برای هه‌میشه زیندوو محه‌مه‌ده‌ ئه‌مینی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌ و عه‌بدۆڵڵا شه‌ریفزاده‌ ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانی هه‌ڵۆی سه‌قز، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه‌ به‌ شه‌ش و ١٠ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، حه‌سه‌ن ئه‌مینی له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته دا له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ بیانووی دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی سه‌قز و بۆكان له‌ ساڵی ١٤٠٢، به‌ شه‌ش مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی و ٤٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، عه‌بدۆڵڵا شه‌ریفزاده‌ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سه‌قزه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ ده‌ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌، زستانی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندان ئازاد كرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net