به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، كاوه ئه‌میری چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شه‌هریار به دوو ساڵ زیندان و یاشار ته‌بریزی به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، به پێنج ساڵ و هه‌شت مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كاوه‌ی ئه‌میری له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی شه‌هریاره‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به دوو ساڵ زیندان محكووم كراوه و سزاكه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ته‌علیق كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یاشار ته‌بریزی به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسڕائیل و دژ به ڕژیم” به سێ ساڵ و ٧ مانگ، به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به یه‌ك ساڵ و پێنج مانگ و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به پێنج ساڵ و هه‌شت مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه كه زۆرترین سزا واته پێنج ساڵ و هه‌شت مانگی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. ناوبراو له په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕایگه‌یاند: ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌یان له ژێر ناوی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام” بۆ ساز كردووه.