سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر دوو چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی له‌ ورمێ و سنه‌

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ورمێ به‌ ناوی به‌هرام مه‌جدیفه‌ر به‌ ده‌ ساڵ زیندان و چالاكێكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ ناوی ژیان میری به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌علیقی و جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌هرام مه‌جدیفه‌ر شارومه‌ندی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌رگه‌ڤه‌ری ورمێ، له‌ ڕه‌وه‌ندێكی نادادپه‌روه‌رانه‌ی دادڕه‌سی دا به‌ تۆمه‌تیتێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵاتبه‌ ده‌ ساڵ زیندان سزا دراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ژیان میری چالاكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ تۆمه‌تیهاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیمبه‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌علیقی و ٥٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net