3
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی سه‌یدجه‌واد حسێنی نژاد و حسێن یه‌زدی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و ئیسفه‌هان به زیندان مه‌حكووم كراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌یدجه‌واد حسێنی نژاد له‌لایه‌ن لقی ١٣٣ی دادگای گشتی و ئینقلابی مه‌شهه‌د به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژ به نیزام” به سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حسێن یه‌زدی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان، له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕژیم به یه‌ك ساڵ زیندان، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات، قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و بێبه‌ش بوون له خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه.