سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر زۆهره‌ سه‌رو له‌ تاران

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، حوكمی شه‌ش ساڵ زیندانی زۆهره‌ سه‌رو، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه‌ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌‌.

زۆهره‌ سه‌رو له‌ ساڵی ١٤٠٠ پاش دوو ساڵ و نیو زیندان له‌ به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ك، بۆ ماوه‌ی ٤٥ ڕۆژ ئازاد كرا، به‌ڵام بۆ جارێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ئێستا ماوه‌ی سێ ساڵه‌ له‌ به‌ندیخانه‌كانی ئێڤین و قه‌رچه‌ك زیندانی كراوه‌. ناوبراو له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی ئیمان ئه‌فشاری به‌ تۆمه‌تیئیجماع و ته‌بانی دژ به‌ ئه‌منیه‌تی وڵاتوته‌بلیغ دژی نیزامبه‌ حه‌وت ساڵ زیندان مه‌حكووم و زۆرترین سزا واته شه‌ش ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net