زینا فەرەیدوونیان، چالاكی مەدەنی تەمەن ٦٤ ساڵی خەڵكی قوروە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره بە سەرۆكایەتی قازی بیگدلوو به ١٣ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
زینا فه‌ره‌یدوونیان پێشتر به بیانووی ڕه‌خنه‌گرتن له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسداران و دادگای ئینقلابی قوروه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه. ناوبراو چه‌ند جار له ئاست بڵاوكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن مافیاكانی حكوومه‌ت و گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام ئیتلاعاتی سپای پاسداران په‌روه‌نده‌سازی بۆ كرد و ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی قوروه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ده مانگ زیندان و به تۆمه‌تی “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی” به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، زینا تووشی نه‌خۆشییه و پارێزه‌ره‌كی داوای تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی به پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی كردووه، به‌ڵام ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكارییه دژایه‌تی كردووه.