سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر سێ چالاكی سنفی و مه‌ده‌نی

مه‌حموود مێحرابی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئیسفه‌هان به‌ ده‌ ساڵ زیندان، مه‌سعوود فه‌رهیخته چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كه‌ره‌ج به‌ سێ ساڵ و یه‌ك مانگ و یه‌ك ڕۆژ به‌ندكران و ئیبراهیم ڕه‌شیدی چالاكی میدیایی خه‌ڵكی مشكین شار به‌ سێ مانگ زیندان و جه‌ریمی ماڵی سزا دراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌حموود مێحرابی به‌ تۆمه‌ته‌كانیهاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی،ته‌بلیغ دژی نیزاموبێڕێزی به‌ ڕێبه‌ریبه‌ ده‌ ساڵ زیندان، دوو ساڵ دوورخرانه‌وه‌، قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و زه‌وتكردنی پاسپۆرت مه‌حكووم كراوه‌. ناوبراو ماوه‌ی ٩٢٢ ڕۆژه‌ به‌ بێ مه‌ره‌خه‌سی له‌ به‌ندیخانه‌ی ئیسفه‌هان زیندانی كراوه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئیبراهیم ڕه‌شیدی، ڕۆژنامه‌وان و چالاكی میدیایی خه‌ڵكی مشكین شار به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژی نیزاموبڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژ به‌ ڕژیمبه‌ سێ مانگ زیندان و ٢٥ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه‌. هه‌روه‌ها مه‌سعوود فه‌رهیخته موعه‌لیمی دڵسۆزی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج به‌ تۆمه‌ته‌كانیئیجماع و ته‌بانی دژ به‌ ئه‌منیه‌تی وڵاتوته‌بلیغ دژی نیزامبه‌ سێ ساڵ و شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان سزا دراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net