8
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دادگای ئینقلابی هه‌مه‌دان سزای ٣٨ ساڵ زیندانی به سه‌ر شه‌ش ژنی به‌هایی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، شه‌ش ژنی به‌هایی به ناوه‌كانی زه‌ڕیندۆخت ئه‌حه‌دزاده، نێدا موحێبی، فه‌ریده ئه‌یووبی، ژاڵه ڕه‌ز‌ایی، عاتێفه زاهدی و نوورا ئه‌یووبی به تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام” و “چالاكی ته‌بلیغی دژ به حكوومه‌ت” سه‌رجه‌م به ٣٨ ساڵ و ١١ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون.