سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر كامران ساختمانگه‌ر له‌ سنه‌

كامران ساختمانگه‌ر چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه‌ له‌لایه‌ن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژی نیزامبه‌ سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری و په‌رداختی سی ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرا‌.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كامران ساختمانگه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی سنه‌ له‌ شه‌قامی جامی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه‌ بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ ڕاگوێزرا. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندان ئازاد كرا. ڕۆژی ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی كامران ساختمانگه‌ر له‌ لقی دووی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو و ناوبراو به‌ئه‌ندامه‌تی له‌ كۆمه‌ڵه‌،ئیجماع و ته‌بانی دژ به‌ ئه‌منیه‌تی وڵاتمه‌حكووم كرا به‌ڵام، پاش به‌رگری له‌ خۆی بێ تاوان ناسێندرا. له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ به‌ته‌بلیغ دژی نیزامتۆمه‌تبار و به‌ سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی و سی ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی سزا دراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net