16
محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵپور، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی شنۆ، له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شنۆ په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێی بۆ محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵپور ساز كردووه و ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به چوار مانگ زیندان و به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.