2
ناسر هێممه‌تی ده‌روونناس، نووسه‌ر، شاعیر و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئاودانانی سه‌ر به پارێزگای ئیلام، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به پێنج ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای ئینقلابی ئیلام ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌ی به تۆمه‌تی “پشتیوانی له ئیسرائیل” به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان، به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به ١٥ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان و به تۆمه‌تی “چالاكی له كاناڵێكی تێلێگرامی دژبه‌ری نیزام” به شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه.