سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر هاووڵاتیه‌ك له‌ شنۆ

ئیدریس کارساز، هاووڵاتی تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی شنۆ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە تۆمەتیهاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیمبه‌ سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.

ئیدریس کارساز، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕی ئه‌مساڵ له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا. پاش ٤٧ ڕۆژ به‌ندكران، ئه‌و شارومه‌نده‌ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٦٠٠ ملیۆن تمه‌نی له‌ زیندانی ناوه‌ندی شنۆ ئازاد كرا. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئیدریس بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ ڕه‌وانه‌ی زیندانی ورمێ كرا و دووباره‌ گڕێندرایه‌وه‌ زیندانی شنۆ. ئه‌و هاووڵاتیه‌ پاش دادگایی كردن به‌ تۆمه‌تیئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیمبه‌ سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net