ڕزا ڕه‌مه‌زان زاده، چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، له‌لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگا ئینقلابی تارانه‌وه به ١٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
ڕه‌زا ڕه‌مه‌زان زاده مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠١ و له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ناوبراو ساڵی ٩٨ی هه‌تاویش به بیانووی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر و به سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، به‌ڵام مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٠ به مه‌رج ئازاد كرا. ڕه‌زا ڕه‌مه‌زان زاده مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٢ پاش بانگهێشت بۆ دادسه‌رای ئێڤین ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گوازرایه‌وه. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم و مانگی گوڵانی ئه‌مساڵیش له په‌روه‌نده‌یێكی دیكه‌دا به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا ” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی سزا درا.