5
تاهر حاجی قوربانی، چالاكی سیاسی خه‌ڵكی تاران، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به ١٤ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
تاهر حاجی قوربانی له ڕێكه‌وتی ١٤ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٣ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ئه‌و چالاكه سیاسییه دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تاران به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام“، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری“، “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” و “تێكدانی بیروڕای گشتی” سه‌رجه‌م به ١٤ ساڵ زیندان سزا درا.