سه‌پاندنی سزای زیندان و جه‌ریمه‌ی ماڵی به‌سه‌ر ماشاڵڵا كه‌ره‌می

 

ماشاڵڵا كه‌ره‌می باوكی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌مێهدی كه‌ره‌می”، له‌لایه‌ن‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ به‌ ٨ ساڵ زیندان و یك ملیارد و ٩٠٠ ملیۆن تمه‌ن جریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرا.

ئه‌و باوكه‌ دادخوازه‌ پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كه‌ره‌جه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی وڵات” به‌ شه‌ش ساڵ زیندان و ١٩ ملیارد ڕیاڵ جه‌ریمی ماڵی مه‌حكووم كرابوو. به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، ئه‌و سزایه‌ بۆ كه‌سانی گه‌نده‌ڵ و ئیختلاسگه‌ر كه‌ بودجه‌ی ده‌وڵه‌تیان له‌به‌رده‌ست دایه‌ به‌ كار ده‌بردرێت، له‌ حاڵێكدا ماشاڵڵا كه‌ره‌می پاش ئێعدامی ڕۆڵه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ یارمه‌تی درا و خه‌ڵكی خۆبه‌خش پاره‌یان بۆ كردبۆوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net