“سامان یاسین” هونه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌پ و دژبه‌ری ڕژیم، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیه‌وه به پێنج ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ پارێزگای كرمان مه‌حكووم كراوه.
“سامان یاسین” هونه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌پ و خه‌ڵكی كرماشان، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری كه‌ره‌ج له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه به تۆمه‌تی “هه‌ڵگرتنی چه‌ك” و “تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” به ئێعدام مه‌حكووم كرا. حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه ده‌واتر هه‌ڵوه‌شێندرا و دوو جار ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی كرا. سامان له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی گوڵان، به پێنج ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ زیندانی شاری بابه‌ك له پارێزگای كرمان مه‌حكووم كرا.