“حسێن بوركه” شارومه‌ندی خه‌ڵكی مهاباد و ڕاگیراو له زیندانی مهاباد له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان و یه‌ك ساڵ دوورخستنه‌وه له زێدی خۆی مه‌حكووم كراوه.
“حسێن بوركه” هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “سه‌وغانلوو”ی سه‌ر به پیرانشار له ڕێكه‌وتی ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، پاش بانگ‌كران بۆ دادسه‌رای ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی نه‌غه‌ده گوازرایه‌وه. ناوبراو له به‌رواری ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری هه‌مان ساڵ بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ ڕاگوێزرا و پاش ماوه‌یه‌ك، جارێكی دیكه گه‌ڕێندرایه‌وه زیندانی نه‌غه‌ده. به‌پێی حوكمی دادگای ئینقلابی مهاباد، “حسێن بوركه” به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان و یه‌ك ساڵ دوورخستنه‌وه بۆ ورمێ سزا دراوه.