چوار ناڕازی شارۆچكه‌ی ئێكباتان به ناوه‌كانی مه‌سعوود وه‌زیفه، سوهراب حه‌سه‌نخانی، سینا مه‌له‌كی و موجته‌با ئیبراهیمی له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه سه‌رجه‌م به ٩ ساڵ زیندان، ١٨٤ زه‌ربه شه‌لاق و ١٣٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی مه‌حكووم كراون.
ئه‌و چوار هاووڵاتیه پێشتر دژ به ده‌ركردنی سزای سێداره بۆ به‌ندكراوانی شارۆچكه‌ی ئێكباتان مانیان گرتبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوون. به‌پێی حوكمی دادگا، مه‌سعوود وه‌زیفه به چوار ساڵ زیندان، ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق و ٥٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی، سوهراب حه‌سه‌نخانی به دوو ساڵ و هه‌شت مانگ زیندان، ٤٠ زه‌ربه شه‌لاق و ٥٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی، سینا مه‌له‌كی به شه‌ش مانگ زیندان و ٣٠ زه‌ربه شه‌لاق، هه‌روه‌ها موجته‌با ئیبراهیمی به یه‌ك ساڵ و ده مانگ زیندان، ٤٠ زه‌ربه شه‌لاق و په‌رداختی ٣٠ ملیۆن تمه‌نی جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه