سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ورمێ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

حه‌مید حسێن نژاد، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی گوندی سگریكی سه‌ر به‌ شارستانی چاڵدۆران، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ورمێ به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی نه‌جه‌ف زاده‌ به‌ تۆمه‌تی به‌غی به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا.

حه‌مید حسێن نژاد له‌ ڕێكه‌وتی ٢٤ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٢، له‌ سنووری چاڵدۆران له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو بۆ ماوه‌ی ١١ مانگ و ده‌ ڕۆژ له‌ گرتووخانه‌ی ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ورمێ به‌ مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و شارومه‌نده‌ی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ پ.ك.ك تۆمه‌تبار كردووه‌ و ناوبراو هه‌موو تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌د كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ توركیا سه‌فه‌ری كردووه‌ به‌ڵام له‌ نێوان شه‌ڕی گه‌ریلاكان و هێزه‌كانی ڕژیم گیریان خواردووه‌ و له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه‌ كه‌ برایه‌كی هاوژینی حه‌مید به‌ ناوی موسته‌فا نووری ساڵی ٩٤ی هه‌تاوی له‌ كاتی كۆڵبه‌ری له‌ هه‌مان سنوور به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كردبوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net