15
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای ئینقلابی ورمێ سزای سێداره‌ی به سه‌ر شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به ناوی “ناسر به‌كرزاده” سه‌پاندووه.
ناسر به‌كرزاده هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “ئێدریس ئاڵی“، “ئازاد شۆجاعی” و “ڕه‌سووڵ ئه‌حمه‌د ڕه‌سووڵ” به تۆمه‌تی سیخۆڕی بۆ ئیسڕائیل ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كراون. پێشتر ئه‌سغه‌ر جه‌هانگیری، وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌و سێ كه‌سه له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه كه‌لووپه‌لی تیرۆركردنی “موحسن فه‌خری زاده“یان هاورده‌ی ئێران كردووه. شایانی باسه كه به‌ندكراوێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی سه‌ڵماس به ناوی “شاهین وه‌ساف” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ به‌ندكراوه كورده به ئێعدام مه‌حكووم كراوه.