سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباری په‌روه‌نده‌ی ئێكباتان

بابه‌ك پاكنیا، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند: میلاد ئارموون، عه‌لیڕه‌زا كه‌فایی، ئه‌میرمحه‌ممه‌د خوش ئێقباڵ، نه‌وید نه‌جاڕان، حسێن نێعمه‌تی و عه‌لیڕه‌زا به‌رمه‌رزپورناك له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون.

ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه‌ی سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ماوه‌ی دوو ساڵه‌ به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای كوشتنی به‌سیجییه‌ك به‌ ناویئارمان عه‌لی وێردیزیندانی كراون و له‌و ماوه‌یه‌دا، به‌ مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، دادگای یه‌كی تاوانه‌كانی تاران سزای سێداره‌ی به‌سه‌ریان دا سه‌پاند، به‌ڵام سه‌رۆكی دادگا له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌ دژایه‌تی كردووه‌ و ده‌نگی كه‌مینه‌ی بۆ ئه‌و سزایه‌ ده‌ركردووه‌. به‌ وته‌ی بابه‌ك پاكنیا، ده‌توانن داوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌روه‌نده‌كه‌ بكه‌ن و ئێستا چاوڕێی بڕیاری سه‌رۆكی دادگان. شایانی باسه‌ كه‌ دادگای تاران هێشا به‌ڵگه‌یێكی سه‌لمێنه‌ری بۆ تاوانبار ناساندنی ئه‌و شه‌ش گه‌نجه نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئیتلاعاتی سپای پاسداران گوشاری خستووه‌ته‌ سه‌ر قازی په‌روه‌نده‌كان و هه‌وڵ ئه‌دا شه‌ش بێ تاوان له‌ سێدار بدات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net