31
ماشەڵڵا کەرەمی باوكی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می”، گیانبەختکردووی بزووتنەوەی ژن،ژیان،ئازادی کە ماوه‌ی ٩ مانگه دەستبەسەر کراوە، لەلایەن دەزگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامییه‌وه سزای ٦ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ماشەڵڵا کەرەمی هاووڵاتی خه‌ڵكی بیجاڕ و دانیشتووی کەرەج، لەلایەن دادگای ئینقلابی کەرەج، بە تۆمەتی “پێکهێنانی باند و گرووپ” بە ٥ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی “هەوڵی تێكدانی ئاسایشی وڵات” سزای یەک ساڵ زیندانی ته‌عزیزی بە سەردا سەپێندراوە. هه‌روه‌ها ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون و نایاسایی دا ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌واوی ماڵ و دارایی شه‌خسی و ئۆتۆمبێلی ئه‌و بنه‌ماڵه دادخوازه دا گرتووه.