13
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، هه‌ژار سوڵتانی ئازه‌ر، شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان له‌لایه‌ن لقی ١٠٤ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه.
هه‌ژار سوڵتانی ئازه‌ر له ڕێكه‌وتی ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠٣ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر به دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرا. له ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای ئینقلابی بۆكان ئه‌و هاووڵاتیه‌ی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه.