سه‌پاندنی سزای قورسی زیندان به‌سه‌ر “ئه‌میرنه‌سر ئازادانی” له‌ ئیسفه‌هان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “ئه‌میرنه‌سر ئازادانی” له‌ یاریزانه‌كانی یانه‌ی سپاهانی ئیسفه‌هان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ٢٦ ساڵ زیندان سزا دراوه‌.

“ئه‌میرنه‌سر ئازادانی” له‌ وه‌رزشوانانی خۆشناوی ئیسفه‌هانه كه‌ له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا به‌شداری و ڕاسته‌وخۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕێو كردبوو. ئه‌و یاریزانه‌ی یانه‌ی فووتباڵی سپاهان هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه‌ له‌ په‌روه‌نده‌ی ناسراو به‌ “خانه‌ی ئیسفه‌هان”دا ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به‌ “به‌غی- شه‌ڕی چه‌كداری دژبه‌ ڕژیم” تۆمه‌تبار و به‌ ٢٦ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net