32
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی ئاگردانی زیندانی ئێڤین سه‌رجه‌م به ٢٦٥ ساڵ زیندان و پێنح هه‌زار زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراون.
به‌پێی حوكمی دادگا، ٤٠ تۆمه‌تباری دۆسیه‌ی ئاگردانی زیندانی ئێڤین به تۆمه‌ته‌كانی “له‌ناوبردنی ئه‌مواڵی ده‌وڵه‌تی”، “تێكدانی نه‌زمی گشتی”، “سه‌رپێچی له فه‌رمانی مه‌ئمووری دوڵه‌ت” و “قه‌تڵی غه‌یره عه‌مد” سه‌رجه‌م به ٢٦٥ ساڵ زیندان، پێنج هه‌زار و ٣٢ زه‌ربه شه‌لاق، په‌رداختی دیه و چوونه‌ده‌ره‌وه له ئێران مه‌حكووم كراون.