سه‌پاندنی سزای نوێی زیندان به‌ سه‌ر عه‌لی یوونسی و ئه‌میرحسێن مورادی

موسته‌فا نیلی پارێزه‌ری دادگوسته‌ری ڕایگه‌یاند: لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا عه‌لی یوونسی و ئه‌میرحسێن مورادی، دوو خوێندكاری به‌ندكراوی به‌ زیندان مه‌حكووم كردووه‌.

ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ پێشتر به‌هۆی هاوكاری نه‌كردن له‌گه‌ڵ سپای پاسداران هه‌ر یه‌كه‌و به‌ ١٦ ساڵ زیندان سزا درابوون كه‌ ده‌ ساڵیان بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. عه‌لی یوونسی و ئه‌میرحسێن مورادی له‌ ساڵی ٩٩ی هه‌تاوییه‌وه‌ زیندانی كراون به‌ڵام هه‌ر جار و په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌یان بۆ ساز ده‌كرێت. له‌ نوێترین په‌روه‌نده‌سازی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات دا ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژی نیزامهه‌ر یه‌كه‌و به‌ ١٥ مانگ زیندان سزا دراون. عه‌لی یوونسی له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌ش دا به‌ تۆمه‌تیپاڵپشتی له‌ ئیسڕائیلبه‌ پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net