6
له ڕۆژانی ڕابردوودا، یووسف حاجی خۆش، چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی شۆرای ناوه‌ندی و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شنۆ به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌نساری به ده مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
یووسف حاجی خۆش له ڕێكه‌وتی ١٣ی گوڵانی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش یه‌ك مانگ لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن قازی ئه‌نساری به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به سێ ساڵ و چوار مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه كه ٩ مانگی ته‌عزیزی و ٣١ مانگی ته‌علیقیه.