35
“مێهرزاد مووسه‌وی” نووسه‌ر و توێژینه‌ری خه‌ڵكی شیراز، پاش پێنج مانگ به‌ندكران، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ١١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
“مێهرزاد مووسه‌وی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی خه‌زڵوه‌ری ١٤٠٢، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری شیراز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شیرازه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “ئه‌ندامه‌تی له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به ده ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان و سه‌رجه‌م به ١١ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كرا.