به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ورمێ به سه‌رۆكایه‌تی ڕه‌زا نه‌جه‌فزاده كۆمه‌ڵێك سزای قورسی به سه‌ر ١٤ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان سه‌پاندووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، پێنج كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان به ناوه‌كانی عه‌لی(سۆران) قاسمی، پژمان سوڵتانی، كاوه ساڵحی، ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری و ته‌یفوور سه‌لیمی بابامیری به تۆمه‌ته‌كانی “به‌غی“، “موحاره‌به” و “لیدری چه‌ند گرووپی نایاسایی” وه‌كوو ئه‌نجومه‌نی شۆڕشگێڕان، شاماران، كۆمه‌ڵه و پاك سه‌رجه‌م به ١٢ جار ئێعدام مه‌حكووم كراون. قاسمی، سوڵتانی و ساڵحی هه‌ر یه‌كه‌و به سێ جار ئێعدام و به‌یگزاده‌ی بابامیری به دوو جار ئێعدام و سه‌لیمی بابامیری به یه‌ك جار ئێعدام سزا دراون. ئه‌و پێنج كه‌سه هه‌روه‌ها به به پێنج تا ١٥ ساڵ زیندان و ٣٥٨ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵیش مه‌حكووم كراون. هه‌شت تۆمه‌تباری دیكه به ناوه‌كانی سیامه‌ك هه‌یاسی، سواره عه‌زیززاده، هێمن كورمانج، حسێن حسێنزاده، جه‌لیل مه‌ولوودی، ئه‌حمه‌د مامه‌زاده، جه‌وانمه‌رد مام خۆسره‌وی و سالار داغدار به تۆمه‌ته‌كانی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپی باغی“، “هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به زیندان و جه‌ریمی ماڵی سزا دراون. شایانی باسه كه ٧ كه‌س له‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه به دانانی وه‌سیقه ئازاد كراون به‌ڵام سه‌لاحه‌دین ئه‌حمه‌دی تۆمه‌تباری دیكه‌ی ئه‌و دۆسیه كه پێشتر بێ‌تاوان ناسێندرابوو، له دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌دا به “دابینكردنی پاره بۆ تیرۆریسم” تۆمه‌تبار كراوه.