6
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كارۆ عه‌لیداد چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به ١٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه، له حاڵێكدا هیچ ئاماژه‌یه‌كی ڕوون به‌و تۆمه‌تی به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه نه‌كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئیتلاعاتی سپای پاسداران په‌روه‌نده‌سازی بۆ ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵه درووست كردووه و له ڕاپۆرتی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه دا وشه‌یه‌كی ناڕوون به ناوی “ترسی ته‌عزیزی” تۆمار كراوه. كارۆ عه‌لیداد له ڕێكه‌وتی ١٤ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ١٨ مانگ زیندان مه‌حكوومه كراوه له حاڵكێدا زۆرترین سزا بۆ ئه‌و تۆمه‌ته ١٢ مانگ زیندانه.