“ژینا مۆده‌ڕس گورجی” ڕۆژنامه‌وان و چالاكی بواری مافی ژنان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ٢١ ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ هه‌مه‌دان مه‌حكووم كرا.
ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه‌وه به تۆمه‌تی “پێكهێنانی گرووپ بۆ ڕووخانی كۆماری ئیسلامی” به ده ساڵ، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپ و ده‌وڵه‌ته دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” به ده ساڵ و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. ئه‌گه‌ر یاسای كۆكردنه‌وه‌ی سزاكانی بۆ جێبه‌جێ بكرێت، حوكمه‌كه‌ی كه‌متر له ده ساڵ نابێت، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كانی “ژینا مۆده‌ڕس گورجی” سكاڵایان له سه‌ر په‌روه‌نده‌كه تۆمار و بۆ دادگای پێداچوونه‌وه‌یان ناردووه. به‌پێی حوكمی دادگا، تاوانه‌كانی ژینا مۆده‌ڕس گورجی بریتی بوون له: “دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی ژیوانۆ به فكرییه‌تی فمنیستی و به مه‌به‌ستی ڕووخاندنی نیزام”، “به‌شداری ئامانجدار له خۆپێشاندان و وتنه‌وه‌ی دروشمی هه‌نجارشكێن”، “هاوكاری له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، “به‌شداری له كۆنفڕانس و كارگه‌ی په‌روه‌رده‌ی نێوده‌وڵه‌تی”، “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” و “وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات پاش قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی” بووه.