“حسێن ڕه‌زاق” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “غه‌یبه‌ت” و “نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ زیندان” سزای ٧٤ زه‌ربه شه‌لاقی به‌سه‌ر دا سه‌پێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و سزایه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تاران و به شێوه‌ی نهێنی، به بێ ئه‌وه‌ی “حسێن ڕه‌زاق” له‌وێ حازر بێت و به‌رگری له خۆی بكات ده‌ركراوه. “حسێن ڕه‌زاق” له ڕێگه‌وتی ٣٠ گه‌لاوێژی ١٤٠١ له شاری ئامۆل ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ناوبراو مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ڕابردوو به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی پێ درا، به‌ڵام دووباره گه‌ڕێندرایه‌وه زیندان. شایانی باسه كه ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه له ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، به‌هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی چه‌ند مه‌ئمووری ئه‌منیه‌تی، سكاڵای له‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسی قه‌زایی و ئیتلاعاتی تۆمار كردبوو.