سه‌پاندنی سه‌رجه‌م ٣١  ساڵ زیندان به‌ سه‌ر ٧ هاووڵاتی عه‌ره‌ب

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، ٧ به‌ندكراوی ڕاگیراو له‌ زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز،له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ سه‌رجه‌م حوكمی ٣١ ساڵ به‌ندكرانیان به‌ سه‌ردا سه‌پێندرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كانن ٧ زیندانی عه‌قیده‌تی عه‌ره‌ب خه‌ڵكی شاری ئه‌هواز به‌ ناوه‌كانیخه‌لیل و عه‌لی خه‌زره‌جی، عه‌لی بروایه‌، عه‌باس حه‌مادی، حسێن سه‌یلاوی، عه‌بدولمه‌جید هاشمی و یونس غه‌رباوی، ڕێگه‌وتی ١٧ی به‌فرانباری ١٤٠٣ی  هه‌تاوی، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ و ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری ئه‌و به‌ندكراوانه‌، ڕه‌وانه‌ی به‌ندی ٨ی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز كراون و له‌ دادگایه‌كی ناڕه‌وا و كورت ماوه‌دا ئه‌م حوكمانه‌یان به‌ سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. به‌ پێی بڕیاری دادگا ئینقلابی ڕژیمخه‌لیل و عه‌لی خه‌زره‌جی، عه‌لی بروایه‌، عه‌باس حه‌مادی و حسێن سیلاویهه‌ركام پێنج ساڵ زیندان وعه‌بدولمه‌جید هاشمی و یونس غه‌رباویهه‌ركام سێ ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net