سه‌پاندنی ٢٠ ساڵ به‌ندكراو به‌ سه‌ر ٨ چالاكی مه‌زهه‌بی له‌ كرماشان

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ كه‌س له‌ چالاكانی مه‌زهه‌بی كورد له‌ پارێزگای كرماشان، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ سه‌رجه‌م حوكمی ٢٠ ساڵ زیندانیان به‌ سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هاووڵاتییانه‌ به‌ ناوه‌كانییاسین ئه‌عزه‌می، موعین خودادادی، یاسین شه‌هسه‌واری، فه‌رید مورادی، یاسین ڕه‌مه‌زانی زاده‌، هێمن پاڵانی، عرفان مورادی و په‌یمان بابایی، خه‌ڵكی شاره‌كانی جوانڕۆ و سه‌پێڵی زه‌هاو، ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به‌ دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیاردی ئازاد كراون. پاشان ئه‌و ٨ كه‌سه‌ له‌ لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی كرماشانه‌وه‌ هه‌ر یه‌ك حوكمی دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net