سه‌پاندنی پێنج ساڵ سزای به‌ندكران به‌ سه‌ر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ورمێ

ڕامین خالیدی حه‌سه‌ن ئاواییهاووڵاتی خه‌ڵكی شاری ورمێ، له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌ حوكمی پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

ناوبراو سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ له‌ شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعاتی شاری نه‌غه‌ده‌ كرا. ئه‌و هاووڵاتییه‌ پاش  لێپرسینه‌وه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی جه‌سته‌یی و ده‌رونی زۆر، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری نه‌غه‌ده‌ كرا و سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، له‌ لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، به‌ تۆمه‌تیساز كردنی گروپ به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات، حوكمی پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net