77
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه ته‌حریمی تازه‌یان به‌سه‌ر گرووپی كه‌شتیڕانی “ئه‌وشن لینك مریتایم ام.دی.ام.اس”دا سه‌پاندووه.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مرێكا ڕایگه‌یاندووه كه به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی داهاتی نیزامی كۆماری ئیسلامی، ته‌حریمه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته زیاتر ده‌كه‌ن و له نوێ ترین هه‌نگاویان، نه‌وت هه‌ڵگره‌كانی ڕژیمیان ته‌حریم كردووه. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ١٣ نه‌وت هه‌ڵگری شیركه‌تی “ئه‌وشن لینك مریتایم” ئاسانكاری بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته نیزامیه‌كانی سیتادی كولی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.