سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ به‌ سه‌ر كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا

هاوکات لەگەڵ لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا، وەزارەتی خەزێنەی ئه‌و وڵاته ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گوڵان، سزای نوێی بەسەر کۆماری ئیسلامیدا سەپاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی داراییە ده‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا، محەممەدڕەزا سەدیقی سابر و ئەحمەد حەقیقەت تەڵەب، دوو هاووڵاتیی ئێرانی، لەگەڵ کۆمپانیایپویا پارسکە لە ناوچەی پیشەسازیی شەمس ئابادی تاران هه‌ڵكه‌وتووه‌، خراونەته‌ لیستی گه‌مارۆكانی ئه‌و وڵاته‌وه‌. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: سەپاندنی سزای نوێ بەسەر دوو کەس و کۆمپانیایەکی ئێرانی بەهۆی چالاکییه‌كانیان لە به‌رنامه‌ی ناوه‌كی بووه‌ و ڕێگه‌ له‌ گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌گرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net