ڕۆژی یهكشهممه ١٦ی ڕێبهندان، ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگهیاند، دوای سەردانی بەرپرسی باڵای خهزانهداری ئەمریکا بۆ عێراق، هەشت بانکی ئەو وڵاتە بۆ ڕێگری لە قاچاخی دۆلار بۆ ئێران تهحریم كراون.
ئەو بانکانە بریتین لە بانکی نێودەوڵەتی ئیسلامی کوردستان بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان، بانکی نێودەوڵەتیی ئاشوور، بانکی باشووری ئیسلامی، بانکی ئەلهودا، بانکی وەبەرهێنان، بانکی ئیتیحادی عێراق، بانکی ئیسلامی عەرەبیە، و بانکی بازهرگانی حهموورابی. عێراق زیاتر لە 100 ملیار دۆلار یەدەگی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی لە ئەمەریکا هەیە، ئەمەش پێویستیی بە ڕەزامەندی ئەمریکا بۆ دەستگەیشتن بەو سەرچاوانە هەیە. “برایان نیلسۆن”، وتەبێژی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە سەفەری ئەم دواییەیدا بۆ عێراق ڕایگەیاند کە واشینگتۆن هاوبەشی عێراق دەبێت لە پاراستنی کەرتی دارایی بەرامبەر خراپ بەکارهێنانی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە.