سه‌پاندی سزای ئێعدام به‌سه‌ر چالاكێكی سیاسی له‌ تاران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی ڕێبه‌ندان، سزای ئێعدامی به‌ سه‌ر چالاكێكی سیاسی به‌ ناوی “شه‌هاب ناد‌عه‌لی” به‌ تۆمه‌تی “به‌غی” و “ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سه‌پاندووه‌.

“شه‌هاب نادعه‌لی” خه‌ڵكی هه‌مه‌دان، مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه‌. ناوبراو له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به‌ ئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ گرووپه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم و چالاكی چه‌كدار دژبه‌ نیزام تۆمه‌تبار كرا. تۆمه‌تباركردنی “شه‌هاب نادعه‌لی” به‌ به‌غی له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ ناوبراو هیچ چه‌ك یان چالاكییه‌كی چه‌كدارانه‌ی نه‌بووه‌ و حوكمه‌كه‌ی نادادپه‌روه‌رانه‌ و ته‌نیا سناریۆسازی بووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net