ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌مه، مێهدی ڕه‌حمه‌تی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به شه‌ش ساڵ زیندان و ٣٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا.
مێهدی ڕه‌حمه‌تی له مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی ژینا ئه‌مینی له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. ناوبراو پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ڕاگوێزرا. ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج و لقی ١١٤٧ی دادگای تاران به تۆمه‌ته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” و “هه‌ڵگرتنی ته‌قه‌مه‌نی بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی گشتی” سه‌رجه‌م به شه‌ش ساڵ زیندان و ٣٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا.