سووتاندنی دارستانه‌كان له‌ بانه‌ و له‌ناوچوونی ژینگه‌

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، پووش و پاوان و دارستانه‌كانی گوندی كوێره‌ گوێزه‌ی بانه له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه‌ ئاگر دراوه‌ و هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ ئاكامێكی نه‌بووه‌.

به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پاژینی بانه سه‌رقاڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی شاخاوی بوونی ناوچه‌كه‌ و نه‌بوونی ئیمكانات نه‌یانتوانیوه‌ كونتڕۆڵی بكه‌ن. ئه‌نجومه‌نی پاژینی بانه داوای له‌ خه‌ڵكی شاری بانه و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كرد به‌ هانایانه‌وه‌ بچن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن كه‌سانی هه‌ڵپه‌رست سرووست و ژینگه‌ی كوردستان له‌ ناو ببه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net