4
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاگری دارستانه‌كانی ئێزمیری توركیه هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و تا به ئه‌مڕۆ سێ كه‌س به‌هۆی سووتان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی توركیا، ئاگره‌كه بۆ ئانتالیا و ئوستانی خه‌تای په‌ره‌ی سه‌ندووه و هێزه‌كانیان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كۆنتڕۆڵی بكه‌ن به‌ڵام، شنه‌ی ڕه‌شه‌با دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی زۆر سه‌خت كردووه. له ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر له پێنج هه‌زار هێكتار له دارستانه‌كانی توركیا له ئاگردا سووتاوه، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به هه‌زاران كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون.