5
ماوه‌ی زیاتر له ٤٨ ساعه‌ته كه دارستانه‌كانی شارستانی مێهران له پارێزگای ئیلام له ئاگردا ده‌سووتێت و خه‌ڵكی خۆبه‌خش و هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی نه‌یانتوانیه كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.
هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی ئوستانی ئیلام شاخاوی بوونی ناوچه‌كه‌یان به هۆكاری كۆنتڕۆڵ نه‌كردنی ئاگره‌كه ناو بردووه، به‌ڵام چالاكانی ژینگه‌یی ئیلام ده‌ڵێن: نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست هۆكاری سه‌ره‌كی سووتانی دارستانه‌كانی شارستانی مێهرانه. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و شاره ئه‌زموونی ساڵانی ڕابردوویان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه و هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌كیان بۆ پێش‌گرتن له‌و ڕووداوه نه‌گرتووه‌ته به‌ر.