1
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئاگر له دارستانه‌كانی ئاوایی دۆوهیسه كه‌وته‌وه و پاش چه‌ند كاتژمێر به هه‌وڵ و تێكۆشانی ژینگه‌دۆستان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش كنتڕۆڵ كرا.
ئاوایی دۆوهیسه له ناوچه‌ی سه‌رشیوی مه‌ریوان هه‌ڵكه‌وتووه و به‌هۆكارێكی نادیار دارستانه‌كانی ئاگری گرتووه، به‌ڵام به‌دوای چه‌ند ساعه‌ت هه‌وڵ و تێكۆشانی ژینگه‌دۆستان و خه‌ڵكی خۆبه‌خشی ناوچه‌كه، ئاگره‌كه دامركاوه‌ته‌وه و ڕێگه نه‌دراوه بۆ ناوچه‌كانی دیكه په‌ره بستێنێت.