10
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا به ئه‌مڕۆ شه‌ش بابه‌ت ئاگركه‌وتنه‌وه له زه‌وی كیشاوه‌رزی، دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی شارستانی گێڵانغه‌رب ڕووی داوه و زیانێكی زۆر به جووتیاران و ژینگه گه‌یشتووه.
به وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی گێڵانغه‌رب، ٣٥ هێكتار له‌وڕگه و دارستان، هه‌روه‌ها ٦٠ هێكتار زه‌وی كه‌شاوه‌رزی له شارستانی گێڵانغه‌رب له ئاگردا سووتاوه. له‌ناوچوونی به‌رهه‌می كه‌شاوه‌رزان زیانێكی زۆری له جووتیاران داوه و ده‌وڵه‌ت ئه‌بێ قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیان بكاته‌وه. هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست، خه‌ڵك به كه‌مترین ئیمكانات توانیویانه ئاگره‌كان بكوژێننه‌وه له حاڵێكدا ئه‌ركی حكوومه‌ته ئیمكاناتی پێویست دابین بكات.