ماوه‌ی دوو ڕۆژه دارستانه‌كانی هونگه له گوندی ئاو هه‌ناری سه‌ر به شارستانی ئاودانان و جه‌نگه‌ڵه‌كانی بله‌بزانی پاوه له ئاگردا ده‌سووتێن و هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه سوودێكی نه‌بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تا به ئه‌مڕۆ ٥٠ هێكتار له دارستانه‌كانی ئاودانان له ئاگردا سووتاوه و ده‌وڵه‌تی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ئیمكاناتی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه دابین نه‌كردووه. به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ژینگه‌پارێزان به ده‌ستی به‌تاڵ سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن و هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه. هه‌روه‌ها ٢٠ هێكتار له دارستانه‌كانی ناوچه‌ی بله‌بزانی پاوه له ئاگردا سووتاوه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به كه‌مترین ئیمكانات توانیویانه به‌شێكی زۆر له ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌كردنی دووباره‌ی ئاگره‌كه هه‌یه و داوا له خه‌ڵكی ناوچه ده‌كرێت بچن به هانای ژینگه‌پارێزانه‌وه.