43
ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی گه‌لاوێژ، دارستانه‌كانی سه‌لاسی باوه‌جانی بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاگردا سووتا و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌دا.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژیتگهپارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش له شاره‌كانی پاو، ڕه‌وانسه‌ر و جوانڕۆ به یارمه‌تی ژینگه‌دۆستانی سه‌لاسی باوه‌جانییه‌وه ڕۆیشتوون، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكانات، شاخاوی بوونی ناوچه‌كه و شنه‌ی توندی بای شه‌ماڵ، نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. چالاكانی مه‌ده‌نی سه‌لاسی باوه‌جانی و پاوه داوا له خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه ده‌كه‌ن به هانایانه‌وه بچن و یارمه‌تیان بده‌ن.