2
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، ئاگر له دارستانه‌كانی چیای ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ر له جوانڕۆ كه‌وته‌وه و زیانێكی زۆر به ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یشت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دارستانه‌كانی كێوی ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ری جوانڕۆ له‌لایه‌ن ناحه‌زانه‌وه به ئه‌نقه‌ست ئاگر دراوه و ژینگه‌دۆستانی ئه‌و شاره سه‌رقاڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی جوانڕۆ، شنه‌ی با بووه‌ته هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه و داوای یارمه‌تی له خه‌ڵكی شاره‌كانی ده‌ورووبه‌ر ده‌كه‌ن.