3
ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی گه‌لاوێژ، ٢٠٠ هێكتار له‌وه‌ڕگه و پووش و پاوانی گونده‌كانی مه‌حموودئاباد و جمبۆغه له ئاگردا سووتا و زیانیكێ زۆر به سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشت.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی سرووشت خۆیان گه‌یاندووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و پاش چه‌ند كاتژمێر تێكۆشان توانیویانه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی سرووشت داوای له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كردووه ڕێنمایه‌كان له‌به‌رچاو بگرن و خۆیان له ئاست پاراستنی ژینگه به‌رپرسیار بزانن.